ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی حكومه‌تی كاتی سووریاوه كرایه ئامانج.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، چه‌ند گوند، ناوچه‌ی مه‌ده‌نی و خاڵی سه‌ربازی ئه‌و هێزه له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریاوه كراونه‌ته ئامانج. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئەوە كراوه كه هێزه‌كانیان له چوارچێوه‌ی مافی خۆپاراستنی ڕه‌وادا وڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و بۆ هێور کردنەوەی دۆخی ناوچه‌كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ئه‌ده‌ن.
