ڕۆژی ڕابردوو، جووتیارانی گوندی “كورعه‌لی” سه‌ر به شاری كۆبانێ له ڕۆژئاوای كوردستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیاوه كرانه ئامانج.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتیانه كه خەریکی كۆ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می زه‌یتوونه‌كانیان بوون، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیاوه كراونه‌ته ئامانج و لانیكه‌م سێ كه‌س كه یه‌كێكیان منداڵه بریندار بوون. شایانی باسه، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ئه‌م هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕایگه‌یاندووه كه برینداران پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه كه‌وتوونه ژێر چاودێری پزیشكی و دۆخی ته‌ندروستیان باشه.
