ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی بیرجه‌ند، له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونیان به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی به‌شداربووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراواندا، گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان له سه‌ر به‌ندكراوانی ناڕازی، و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی، مان له خواردن ده‌گرن. به‌ندكراوان له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیسته‌می گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.
