به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگری دارستانه‌كانی “ئێلیت” له شارستانی چالوسی پارێزگای مازه‌نده‌ران، ڕۆژ به ڕۆژ به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه و حكومه‌ت توانای كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌ی نییه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، پێنج ئه‌ندامی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا كه هه‌وڵی یارمه‌تیدانی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی دڵسۆزی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یان دابوو، به هۆی چڕی ئاگره‌كه، برینداربوون و دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێك له برینداران له خراپیدایه. شایانی باسه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه توانای كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و ناوچهیەی نییه، ناچار به هاورده كردنی كه‌ره‌سته‌یكی زۆر له وڵاتی توركیا بووه و هێشتا ئاگره‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
