له ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “په‌یمان عه‌زیزی، هوشه‌نگ هاشم زاده و ڕاستین به‌هاروه‌ند” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی شاره‌كانی كرماشان، خوڕه‌م ئاوا و ساری، ئێعدام كراون. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه كه هێشتا ناسناویان به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی ناوه‌ندی شاری هه‌مه‌دان له سێداره دراون.
