له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری قوروه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی ئه‌و شاره تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “یه‌دوڵڵا قادریان” باوكی دوو منداڵ و خه‌ڵكی شاری قوروه، كاتی كار كردن له كارگه‌یه‌گی پاڵاوتنی ڕۆن له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی “ئاونگان”، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار كه‌وتووه‌ته ناو مه‌خزه‌نی ڕۆن و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
