ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئا‌مریكا له ڕاگه‌یاندنێكدا ڕایگه‌یاند كه سزای نوێیان بە سەر ١٧ دامەزراوە و کەس و کەشتیی پەیوەست بە هەناردە کردنی نەوتی ئێران‌دا سەپاندووە.
سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تێکدانی ڕێڕەوی داهاتی حکومەتی كۆماری ئیسلامی، به مه‌به‌ستی یارمەتیدانی سنووردارکردنی خواستە ئەتۆمییەکانی گرنگە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە به‌رده‌وامی بەیاننامەیەکه‌دا ڕایگەیاندووە، حکومەتی كۆماری ئیسلامی لە تۆڕێکی بەرفراوانی کۆمپانیا خزمەتگوزارییە ده‌ریاییه‌كان و كەشتییەكانی، لە وڵاتانی جۆراوجۆر بۆ گواستنەوەی نەوتەکەی بەشێوەی نه‌هێنی و شاراوە بۆ کڕیاران كەڵك وەردەگرێت. ئەمریکا دەڵێت ئەو تۆڕه، به گواستنەوەی ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاوی ئێران، هەڕەشە لە سەر ئاسایشی کەشتیوانی و ناوچەكە دروست دەكات.
