له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ماهان شێخی، شاهڕۆخ، ئیبراهیم خانی، شاهڕۆخ سه‌تاری و حه‌یده‌ر ته‌هماسبی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له زیندانه‌كانی “ساوه، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، یاسوج، ئه‌رده‌بێڵ و ماهشههر” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “محه‌ممه‌د كه‌ریم به‌ستامی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانی “قوچان” له سێداره دراوه.
