به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگری دارستانه‌كانی هیركانی له گوندی “ئێلیت” سه‌ر بەشارستانی چالوس له پارێزگای مازه‌نده‌ران، ڕۆژ به ڕۆژ به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه و زیانێكی زۆر به سرووشتی ناوچه‌كه كه‌وتووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه و له ههندێكلەناوچهكان گه‌یشتووه به شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان. خه‌ڵكی ناوچه و ژینگه‌پارێزانی پارێزگای مازه‌نده‌ران به بڵاو كردنه‌ه‌ی ده‌یان ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خوازیاری ده‌ستێوه‌رادنی ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوون، به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا تا ئێستا هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی نه‌داوه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرای ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه و ژیگهپارێزان به كه‌مترین پێداویستییه‌كانی كوژاندنهوەی ئاگر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچهیەبوون.
