ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن كیڵگه‌كانی به‌خێو كردنی مریشك، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی له‌سه‌ره‌وه بوونی پێداویستی و كه‌ڵوپه‌له‌كانی پیشه‌كه‌یان، نه‌بوونی داهات و هه‌روه‌ها له سه‌ره‌وه بوونی نرخی كاره‌با، ئه‌گه‌ری هه‌یه له مانگەکانی داهاتوودا توانای به‌رده‌وام كردنی پیشه‌كه‌یان نه‌بێت.له به‌رده‌وامیدا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رپرسانی ناكارامه و گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌نیا له فكری پڕ كردنی گیرفانی خۆیاندان و بایه‌خ به كێشه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ران ناده‌ن.
