ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سووختبه‌رێكی به‌لووچ پاش بهدواداكهوتن و ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیم، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی هه‌ڵدێرا و گیانی له ده‌ستداوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ئومید ئه‌ربابی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، خه‌ڵكی زابۆل و دانیشتووی شاری مه‌شهه‌د، كاتی تێپه‌ڕبوونی له خاڵی پشكنینی سه‌هل ئاباد له شارستانی “نه‌هبه‌ندان“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی، گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه هێزه‌كانی ڕژیم پاش هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیلی ئه‌و سووختبه‌ره شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان به جێ هێشتووه و ناوبراو له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
