ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز، به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه، گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و به‌ندكراوه به ناسناوی “ئه‌میر نه‌یسی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له به‌نده‌كانی پێنج و هه‌شتی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ڕاگیراوه و له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ١٥ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ناوبراو له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا باره‌ها ڕه‌وانه‌ی بێهداری ئه‌و زیندانه كراوه و سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشكی زیندان، ڕێگری له ناردنی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه.
