به پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسن ته‌قی زاده” ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ و دانیشتووی شاری تاران، ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی خه‌زڵه‌وه‌ر، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه له ماوه‌ی ئه‌م ١٢ ڕۆژه‌دا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌ویوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
