به پێی دوایین زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی تواندنه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان كه بڕیار بوو ڕۆژی ڕابردوو له به‌رده‌م فه‌رمانداری و ئۆستانداری شارستانی “زه‌ڕین شه‌هر” به‌ڕێوه بچێت، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕێگری لێ كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پێش له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له ئه‌و شوێنانه كه دیاری كرابوو، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم و مه‌ئمورانی حەراسه‌ت له ئه‌و شوێنانه‌ی به شێوازێكی سیسته‌ماتیك سازمان دراون و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند كرێكاری ناڕازی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتیانه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
