ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر به‌له‌می سووختبه‌رانی به‌لووچ له ناوچه ئاوییه‌كانی سیریك، دوو هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش هێشتا بێسه‌روشوێنه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و سێ هاووڵاتییه، شارومه‌ندێكی به‌لووچ ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش به هۆی ئاگر گرتنی به‌له‌مه‌كه‌یان كه‌وتنه ناو ئاو و به ته‌نیا ته‌رمی یه‌ك له قوربانیان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزراوه‌ته.
