کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ ئێران 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧ كرێكار له‌ شاره‌كانی “تاران، مه‌شهه‌د، ئیلام و قائم شه‌هر” به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكاری بیناسازی له‌ شاره‌كانی ئیلام و قائم شه‌هر، به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌یان له‌ به‌رزاییه‌وه‌ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. هه‌روه‌ها كرێكارێك له‌ شاری مه‌شهه‌د به‌ هۆی ئاگر گرتنی كارگه‌یه‌ك زیاتری ٥٠ له‌ سه‌دی جه‌سته‌ی له‌ ئاگره‌كه‌دا سووتاوه‌ و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ئه‌گه‌ری له‌ ده‌ستدانی گیانی له‌ ئارادایه‌. هاوكات له‌ ڕووداوێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ له‌ شاری تاران، كرێكاری كارگه‌یه‌كی ساز كردنی ڕه‌نگ، به‌ هۆی ئاگر گرتنی كارگه‌كه‌ بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ هۆی سه‌ختیبرینه‌كانی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.