له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١١ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئیبراهیم عه‌زیزی، نادر عه‌بدی، عه‌لیڕه‌زا كه‌شاوه‌رز، سراجه‌لدین ئه‌بی تالبی، محه‌ممه‌د شه‌مس، سامان تالبی، حه‌بیب حه‌ق شناس، خسرۆ وه‌فادار، مه‌حموود شه‌فیعی، ئێرشاد خودایار و سه‌عدی مینایی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی “بیرجه‌ند، عادڵ ئابادی شیراز، ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، قوم، گورگان، تایباد و قه‌زوین” له سێداره دران. هه‌روه‌ها ٨ به‌ندكاوی دیكه به ناوه‌كانی “ساسان لوڕستانی، شه‌هرام میرزایی، ئێقباڵ خه‌زایی، سادق نی‌ك ڕه‌وش، مه‌نسوور ئیره‌وانی، وه‌حید سه‌له‌حشوور، ئه‌بولفه‌زل تارمی و مه‌حموود ئیبراهیمی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی” دیزڵ ئابادی كرماشان، قوم، گورگان، زه‌نجان و قه‌زوین” ئێعدام كراون
