ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناڕازی دانیشتووی شاری “یاسوج” سه‌ر به پارێزگای كۆهگیلویه و بۆیر ئه‌حمه‌د، دژ به گواستنه‌وه‌ی ئاوی زاگرۆس بۆ شاره‌كانی دیكه كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگای جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ره‌ڕای كه‌م بوونی ئاوی خواردنه‌وه له ناوچه‌كانی زاگرۆس، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئاوی ئه‌و ناوچانه بۆ شاره‌كانی دیكه له ئێران ڕه‌وانه ده‌كات و به هۆیه خه‌ڵك تووشی قه‌یرانی بێ ئاوی بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خه‌ڵك خوازیاری ڕاوه‌ستاندنی ده‌ستبه‌جێ پرۆژه‌كه و هه‌روه‌ها پێڕاگه‌یشتن بە زیانه ژیینگهییهكانی بوون.
