ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” له لایه‌ن به‌ندكراوانی ٥٤ به‌ندیخانه‌ی ڕژیه‌وه له حه‌فته‌ی ٩٥دا به‌رده‌وام بوو.
به‌ندكراوانی به‌شداربووی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراواندا ده‌یه‌وێت ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له ناو ببات. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه په‌سه‌ند كرانی حوكمی سێداره‌ی “عه‌لیڕه‌زا مرداسی، فه‌رشاد ئێعتمادی فه‌ر و مه‌سعود جامعی” له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه، هێمای “ئاسایی كردنه‌وه‌ی توندوتیژی ڕژیم و ده‌زاگای قه‌زایی دژ به ئازادیخوازانه“.
