له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٤ كرێكار له شاره‌كانی بابۆلسه‌ر، ئیسفه‌هان و تاران، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و بایه‌خ نه‌دانیبه‌رپرسانی به دۆخی سرویسی هاتوچۆی كرێكاران، تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری “بابۆلسه‌ر” سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، به هۆی ڕووخانی دیوار گیانی له ده‌ستدا. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری ئیسفه‌هان، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ١٢ كرێكاری دیكه له شاری تاران، له دوو ڕووداوی جیاوازدا بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
