ڕۆژی ڕابردوو، “نەیره نه‌قه‌وی” خۆشكی “تاهر نه‌قه‌وی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له براكه‌ی مانی له خواردن گرت.
ناوبراو به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی براكه‌ی و به‌ندكراوانی دیكه، مان له خواردن ده‌گرێت. به پێی ڕاپۆرته‌كان، “تاهر نه‌قه‌وی” پارێزه‌ری به‌ندكراو، ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ دژ به پێنه‌دانی ئازادی كاتی و موره‌خه‌سی ده‌رمانی، مانی له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.
