ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “شه‌هریار” سه‌ر به پارێزگای تاران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “عه‌باس په‌یمانی” به هێرشی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
