ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شه‌ش هاووڵاتی به‌هائی دانیشتووی شاری كه‌ره‌ج، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان كه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شه‌ش هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “نه‌غمه میرزا ئاقا، مه‌هین سه‌عاده‌تمه‌ند، مه‌هشید سفیدی، سه‌مه‌ر مه‌سعوودی، مونا زه‌كایی و ناسر ڕه‌جه‌ب” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هه‌ر یه‌ك حوكمی پێنج مانگ به‌ندكران، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه له سنووره‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
