کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین به‌ مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی

مانگرتنی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین به‌ مه‌به‌ستی ڕێزگرتن

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕینیخه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، بۆ ماوه‌ی سێڕۆژ مانگرتنیان له‌ خواردن ڕاگه‌یاند.

به‌ندكراوان له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ئازادیخواز و دادخوازی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، ڕایده‌گێنین كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مان له‌ خواردن ده‌گرین و داوا له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز و نیشتمان په‌روه‌ری ئێران ده‌كه‌ین بێده‌نگییه‌كه‌یان بشكێنن و پاڵپشتی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له‌ ئێران بن.