ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی سۆئد و ئاڵمان، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان له ساڵیادی ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك له خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی، به به‌رپایی چه‌ند كۆبوونه‌وه له شاره‌كانی گۆتنبرگ و فرانكفۆرت، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها سزادانی به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.
