کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌ندكرانی حوكمی سێداره‌ی سێ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز

په‌سه‌ندكرانی حوكمی سێداره‌ی سێ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، حوكمی سێداره‌ی سێ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز پاش چه‌ند مانگ ناڕوونی چاره‌نووس و ئه‌شكه‌نجه‌درانیان، په‌سه‌ند كرا.

ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانی “فه‌رشاد ئێعتمادی فه‌ر، مه‌سعوود جامعی و عه‌لیڕه‌زا مرداسی”، ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “افساد فی العرض”، “ئه‌ندامتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ دژبه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و “ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم”، حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و حوكمه‌ له‌ لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند كرا.