ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ی هه‌تاوی، سێ كرێكاری شاغڵ له شاره‌داری ته‌ورێز و كانگه‌ی مسی ڕه‌مشك، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری شاغڵ له كانگه‌ی مسی “ڕه‌مشك” له شارستانی “قه‌لعه گه‌نج” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، به هۆی هه‌ڵدێرانی كامیۆنێك تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك به ناسناوی “عه‌لی لۆهرابی”، پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی شاغڵ له شاره‌داری شاری ته‌ورێز، به هۆی كاره‌با گرتوویی ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
