له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٦ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌وه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٥ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عادڵ جه‌نگجوو، عه‌بدولڕه‌حمان حه‌بیبی، حاجی نه‌بی زاده، ڕه‌زا گه‌رایی و مێهران حه‌ق په‌ناه”، له زیندانه‌كانی “ورمێ، مه‌هاباد و بێهبه‌هان” له سێداره دران. هه‌روه‌ها ١١ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د نه‌وابی، عه‌باس به‌یگی، موزه‌فه‌ر ڕه‌حمان په‌ناه، سالار شه‌مسوڵڵاهی، سۆران ئه‌مینی، داوود سه‌ف، نه‌وید موسه‌وی، كاویار خدری، دیما فه‌رامه‌رزی، یاسین ئێلاهی و به‌هادۆر ڕه‌فیعی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “عادڵ ئابادی شیراز، یاسوج، نه‌یشابوور، زه‌نجان، بۆكان، مه‌هاباد و ئه‌لیگوده‌رز” ئێعدام كراون.
