ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، به هۆی گوشاری به‌رپرسان و هێزه‌كانی ڕژیم له زیندان، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “مێهراد ئه‌حمه‌دی نژاد” پاش هه‌وڵدانی بۆ خۆكوژی، ڕه‌وانه‌ی نه‌ۆشخانه كرا، به‌ڵام به هۆی ده‌ره‌نگ گه‌یشتنی له ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌دا گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “هادی ڕه‌زایی، عه‌لی میرزا نیازی و ئه‌بولفه‌زل حسێنی” له زیندانه‌كانی “قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، مه‌لایر و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د”، كۆتاییان به ژیانیان هێنا.
