ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بە هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له شارستانی “قه‌لعه گه‌نج” سه‌ر به پارێزگای سیستان وبه‌لوچستان، ١٣ هاووڵاتی گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌م ڕووداوه‌دا دوو ئۆتۆمبیل له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌ری به‌لووچ تووشی ئه‌م ڕووداوه بوون و ئه‌و هاووڵاتیانه به هۆی سووتانیان له ئاگردا گیانیان له ده‌ستداوه و به ته‌نیان یه‌ك كه‌س له ئه‌م كاره‌ساته گیانی ڕزگار بووه. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ساڵی ڕابردوو ٣٧٥ سووختبه‌ری به‌لووچ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كراونه‌ته ئامانج ، ١٣٥ سووختبه‌ر گیانیان له ده‌ستداوه و ٢٤٠ هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون.
