کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسن له‌ شاری ئیسلامشه‌هر

ناڕهزایهتی كرێكارانی ئهبنیهی فهنی ڕێگای ئاسن له شاری ئیسلامشههر

 

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسنی “ئیسلام شه‌هر” سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له‌ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كرێكاران خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیبه‌ دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.