ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌شهه‌د، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه، نه‌ك ته‌نیا به‌رپرسان بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن، به‌ڵكوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ر كردن له سه‌ر كار یان ساز كرانی دۆسیه‌یان لێ ده‌كرێت. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمكاناتی پزیشكی و بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
