ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت خۆدرو له شاری قه‌زوین، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به دهتسمان گه‌یشتوون، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ هێزی پۆلیس، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی له به‌رده‌م ئۆستانداری قه‌زوین و به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ره‌ڕای هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم، ناڕازیان به‌رده‌وامیان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه و ئه‌و هێزانه ناچار به پاشهكه بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ماڵدزراوان خوازیاری ڕاده‌ست كرانی ئۆتۆمبیله‌كانیان و هه‌روه‌ها پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان بوون.
