کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ٦ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ٦ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیشاهین ساڵح، میلاد نعمه‌تی، بێهزاد زه‌یدی و ئه‌ڵڵا كه‌ره‌م نه‌زه‌ریبه‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست، له‌ زیندانه‌كانیبیرجه‌ند، جیرۆفت، زه‌نجان و دزفوولئێعدام كراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیخودایار جه‌غتاری و شه‌هاب نازمیبه‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ زیندانه‌كانیسه‌بزه‌وار و بجنوردله‌ سێداره‌ دراون.