ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوانی ٥٤ به‌ندیخانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران و كوردستان، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیاندا مانیان له خواردن گرت.
به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، له سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئازادی خواز له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ هه‌تاویدا، ڕێز له هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه ده‌گرن و پاشان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌رەتای هاتنه سه‌ر حوكمی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا، خه‌ڵكی ئازادیخواز له ئێران سه‌ره‌تای چه‌ند ده‌یه سه‌ركوت، ئێعدام و جیاكاری جنسیه‌تی، هیچكات ئیراده‌یان له ڕێگای ئازادی‌دا سست نەبووە و هێشتا به‌رده‌وامن.
