ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له گه‌ڵ به‌ربڵاو بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوان له زیندانه‌كان و شاره جیاوازه‌كانی ئێران، سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ساسان مێهرانی، حه‌سه‌ن كه‌لامی و شاه حسێن فه‌رهادی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “سنه، عادڵ ئابادی شیراز و یه‌زد”له سێداره دران. شایانی باسه له ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣ تاكوو ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، ١٥٣٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران و كوردستان ئێعدام كراون و كه به ڕێژه‌ی ٨٦ له سه‌د به پێی ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
