ڕۆژی ڕابردوو، “مه‌سعوود فه‌رهیخته” چالاكی فه‌رهه‌نگی و موعه‌لیمی به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا.
ناوبراو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌بستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژم”، سه‌رجه‌م حوكمی چوار ساڵ و یه‌ك مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌یوه‌ندی ئه‌و چالاكوانه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پچڕاوه و ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه.
