له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٠ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌بدولكه‌ریم ساسولی، نور خودا ئه‌حمه‌دی، حه‌سه‌ن حاجی زاده، سه‌عید شاتری، احمد ڕاستین، عه‌لی عه‌تایی، ناسر مهلاوهلی، ئه‌رژه‌نگ نه‌به‌وی، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا مۆلایی و محه‌ممه‌د ڕه‌زا به‌ده‌وی”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “بیرجه‌ند، سمنان، ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، تایباد، مه‌راغه، قوم و ورمێ” ئێعدام كران. هه‌روه‌ها ٧ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “جه‌واد نه‌عیمی، عه‌باس سووری، محه‌ممه‌د گوده‌رزی، موراد عه‌لی گه‌نجی، فه‌رید ئه‌مانی، موراد به‌یگ توركی و كه‌یومه‌رس غوڵامی”، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “سمنان، دۆروود، بروجرد، قوم، خهواف، كاشان و گورگان” له سێداره دران.
