ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی راهسازی سه‌نعه‌تی به‌لووچ دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زیاتر له ٤ مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه كه له سه‌ر كار ده‌ركراون بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئیمه‌نی شوێنی كار، تهزمیمی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كۆتایی هاتنی گوشاره ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
