ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم له زیندانی ئێڤین به مه‌بستی گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندكراوی سیاسی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی سێداره‌كانیان، هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش هێرشی ئه‌و هێزانه بۆ سه‌ر به‌ندكراوان به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی “ئێحسان ئهفراشته و مێهدی فه‌رید” بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، زیندانیانی سیاسی ڕاگیراو له ئه‌و به‌نده دژ به كرده‌وه‌ی نایاسایی و نامرۆڤانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له زیندانیان مانیان له خواردن گرتووه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی ئیسرائیل“، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
