ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شارستانی “سیرجان” سه‌ر به پارێزگای كرمان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووه‌كان به به‌رپرسان، هێشتا خانووه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كراون و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كانیان بوون.
