ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی زاهدان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، په‌یوه‌ستبوونیان به هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” ڕاگه‌یاند.
به‌ندكراوانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی به‌رده‌وامی سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی به‌شداربوو له هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره“، مان له خواردن ده‌گرن. شایانی باسه هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” ڕێكه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، دژ به شه‌پۆلی نوێی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان، سه‌ره‌تا له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زۆربه‌ی به‌ندیخانه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیگرتۆتەوه.
