له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ كرێكار له شاره‌كانی مه‌هاباد، تاران، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان و هه‌مه‌دان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی گوندی “دێبه‌كر”ی مه‌هاباد به ناسناوی “قاسم قادر زاده”، به هۆی ڕووخانی دیواری خانوویه‌ك، گیانی له ده‌ستداوه. هاوكات كرێكارێكی شاره‌داری له شاری تاران، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێك بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها سێ كرێكاری دیكه له شاره‌كانی ڕه‌شت و ئیسفه‌هان و هه‌مه‌دان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كاره‌كانیان به ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار بوون و گیانیان له ده‌ستداوه.
