“حسێن میربه‌هاری” چالاكی مافی منداڵان و خه‌ڵكی شاری “په‌ردیس” سه‌ر به پارێزگای تاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٤ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌و هه‌واڵه به ته‌نیا یه‌ك جار مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به ئه‌و به‌ندكراوه دراوه. هه‌وره‌ها خۆشكی ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “نادیا میربه‌هاری” له ڕۆژانی ڕابردوودا باره‌ها له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “حسێن میربه‌هاری” له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
