ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ژنانی به‌لووچ كه پێشووتر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له ناوچه‌ی “كه‌مب”ی چابه‌هار خانووه‌كانیان ڕووخابوو، له به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری چابه‌هار كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا خانووی كۆمه‌ڵێك له هووڵاتیان له ناوچه‌ی “كه‌مب” سه‌ر به شاری چابه‌هار، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ڕووخێندراوه. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كۆمه‌ڵێكێ زۆر له ژنان كه ماڵه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ڕووخاوه به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م فه‌رمانداری چابه‌هار، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به هۆی ڕووخانی خانووه‌كانیان، له شه‌قامه‌كانی شاردا ده‌ژین و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده‌قه‌زاییه‌كان له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بوون.
