کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو  سووختبه‌ر له‌ شارستانی میناب

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو سووختبه‌ر له‌ شارستانی میناب

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ هۆی پێكدادنی دوو ئۆتۆمبیلی سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ شارستانی میناب، سووخبه‌رێك گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ هۆی به‌دواداكه‌وتنی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ دوای ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌رێكی به‌لووچ و پێكدادانی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌، هاووڵاتییه‌ك به‌ ناسناویموسا فه‌له‌كنازیبه‌ هۆی سووتانی جه‌سته‌ی له‌ ئاگردا گیانی له‌ ده‌ستدا. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی برینداران و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستیان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.