ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندان و خانه‌نشینكراوانی بانكی میلله‌ت له شاری تاران، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌یدرووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانیڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر كێشه‌كانیان، سزادانی تاوانباران، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
