ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “تاهر ته‌قه‌وی” و “ودود ئه‌سه‌دی“، دژ به بایه‌ن نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو به‌ندكراوه، له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین مانیان گرت.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه دژ به گواستنه‌وه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، مانگرتن له خواردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ته‌ندروستیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕه‌وندی دۆسیه‌كانیان بوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان “ودود ئه‌سه‌دی” و “تاهر ته‌قه‌وی” له ڕۆژانی ڕابردوودا مانیان له خواردن گرتوو و له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندی ٢٤٠ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون.
