له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “شه‌مسه‌دین عه‌باسی كای، هوشه‌نگ محه‌ممه‌دی، عرفان قه‌ڵاوه‌ند، ئارین گه‌رایی و ڕه‌زا نیازی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “ورمێ، ئێسفێراین، نه‌یشابوور، جیرۆفت و لاكانی ڕه‌شت” له سێداره دران. هه‌روه‌ها چوار هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌لی ئاستان، باقر عه‌بدی، ئه‌حمه‌د نووری و موحسین یاربێگی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “كرماشان، به‌نده‌ر عه‌باس، بۆرازجان و ناوه‌ندی كه‌ره‌ج” ئێعدام كراون.
