شه‌وی هه‌ینی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادی خوازی شاری ئه‌رده‌بێڵ، له چالاكییه‌كدا دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر “ئێحسان فه‌ریدی” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به نوسینی درووشمی “نا بۆ سێداره” له سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی “ئێحسان فه‌ریدی” خوێندكاری خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز بوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئێحسان فه‌ریدی” خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز، سه‌ره‌تای ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣ به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه، به دانانی بارمته ئازاد كرا. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی له دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرا و به هۆی گۆڕانی حوكمه‌كه‌ی به “افساد فی العرض“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
